به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سەید حەسەن نەسروڵڵا وێڕای ئاماژە بەوەی کە لە پێکهێنانی کابینەی نوێی لوبنان پێشوازی دەکەین، وتی: لە هەموو لایەنە بەشدار بووەکان ڕێز دەگرین.
ئەو وتیشی: ڕزگار کردنی وڵات، چاکسازی و باشتر بوونی دۆخی بژیوی لە یەکەمەکانی ئێمەیە. دەمانەوێ بە مەبەستی وەرگرتنی بڕوای خەڵک و تێپەڕاندنی قەیران بڵاوکراوەی وەزارەتی لە زووترین کاتدا دەرکەین. هەموو دەبێ بە بێ دەرکردنی حوکم لە گەڵ دەوڵەتدا هاوکاری بکەین.
ناوبراو پێی داگرت: وتەی سەرەکی ئێمە بەڵێنەکانمان سەبارەت بە کەشتیی نەوتییە. ئێمە دوو مەبەستی لوبنان و سووریامان لە بەرچاو بوو. بۆ ئەوەی حکومەتی لوبنان نەکەوێتە تەنگەژەوە و گەمارۆ نەدرێت، بڕیارمان دا مەبەستی کەشتییەکە سووریا بێت و پاشان وەجبەکان بێتە لوبنانەوە.
342/