به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ مێدیا دەوڵەتییەکانی تورکیا بانگەشەیان کرد بەرپرسی پێوەندییە دەرەکییەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە ئۆپراسیۆنی سوپا و ڕێکخراوی هەواڵگری نەتەوەیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کوژراوە.
ئەو هەواڵدەرییە نووسیویە کەسێک بە ناوی محەمەد ئەمین ئاکینجی ناسراو بە جەوهەر، کە دەوترێت بەرپرسی پێوەندییە دەرەکییەکانی پەکەکە بووە، لە ناوچەی گارە کوژراوە.
ئاکینجی لە ساڵی 2011 چووەتە ڕیزی پەکەکەوە و چووەتە عێراق. ناوبراو لەو ماوەیەدا بەرپرسی پێوەندی نێوان رێبەرانی پەکەکە بووە.
پەکەکە هێشتا بەم هەواڵە کاردانەوەیەکی نیشان نەداوە .
342/