به پیی هه وال ده ریی ئال‌و به یت(ع) ـ ابنا ـ غازی فه‌یسه‌ڵ، فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه له‌سنوری قه‌زای مه‌خمور له لێدوانێکدا به خه‌ندان-ی راگه‌یاند، دره‌نگانی شه‌وی رابردو، چه‌کدارانی داعش هێرشیانکرده سه‌ر گوندی خه‌تاب له سنوری ناحیه‌ی قه‌راج، له‌ناو گونده‌که‌ش چونه سه‌ر ماڵێک که خاوه‌نی ماڵه‌که سه‌ر به‌حه‌شدی نیشتمانیه و کوشتیان، پاش ئاگاداکردنه‌وه‌ی هێزه ئه‌منیه‌کان، هێزێکی بنکه‌ی پۆلیسی حاجی عه‌لی که له‌ناو ناحیه‌که‌ن روبه‌ڕویان بونه‌ته‌وه.
وتیشی، "کاتی هاتنی هێزه‌که‌ی بنکه‌ی پۆلیسی حاجی عه‌لی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک چه‌کداری خۆبه‌خش بۆ شوێنی روداوه‌که، چه‌کدارانی داعش، بۆمبی چێندراویان پێیاندا ته‌قانده‌وه، له‌ئه‌نجامیشدا 3 (سێ) که‌سیان کوژراون، یه‌کێکیان پله‌ی نه‌قیبه و دو که‌سه‌که‌ی دیکه‌ش، یه‌کێکیان پۆلیسه و ئه‌وی دیکه‌شیان هاوڵاتیه‌که، هه‌روه‌ها 7 (حه‌وت) که‌سی دیکه‌ش برینداربون که سه‌رجه‌میان هاوڵاتی مه‌ده‌نین سه‌ر به‌عه‌شیره‌تی لهێبن".
342/