به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی بازرگانیی حکوومەتی ھەرێم له لێدوانَێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی رایگهیاندووه، ''ئێمە وەکوو وەزارەتی بازرگانیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەمانەویت ئاستی بازرگانی بگەینە ئاستی ستانداردی نێودەوڵەتی، بۆ ئەوەی زۆرترین کۆمپانیا بێنە ھەرێمی کوردستان بۆ کاری بازرگانی و وەبەرھێنان، بەڵام پێویستی بە کاری بەردەوامە و بەردەوامین لە کارکردن".
ناوبراو وتیشی: "دەمانەوێت لە ڕێگەی گۆڕینی ھەندێک ڕێنمایی و ئەو یاسایانەوە کە کاتی خۆی لە پەرلەمان دانراون و ئێستا پێویستیان بە ھەموارکردنەوەیە، بازرگان بەئازادانە بێت و بچێت و کاڵاکانیشی بە شێوەی ستاندارد بێت و کوالێتیی باش بێت و نرخیشی ئەرزان و باش بێت و ببێتە ھۆی ئەوەی کاڵاکە بەکەلک بێت بۆ بەکارھێنان و بازرگانان بەئاسودەیی بچنە ھەموو وڵاتان و کاریش بکەین کاڵای ناوخۆ ھەناردەی دەرەوە بکەین.''
342/