به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «تەحسین خەفاجی» وتەبێژی سەرکردایەتیی ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی سوپای عێراق ڕایگەیاند: لێژنەی ھاوبەشی عێراق و ئەمریکا بە پێی دەرەنجامی وتووێژی ستراتژیی نێوان ھەردووک وڵات، دوایین مۆڵەتی دیاری کراو بۆ ئامادە بوونی ھێزەکانی ئەمریکی لە عێراقی ٣١ی ژانویە ڕاگەیاندووە.
خەفاجی وتیشی: دوابەدوای ئەو ڕێککەوتنە ژمارەیەکی زۆر لە ھێزەکانی ئەمریکی دەستیان کردووە بە کشانەوە لە عێراق.
وتەبێژی سەرکردایەتیی ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی سوپای عێراق وتیشی: ئەمریکییەکان لە عێراق دا سەربازگەو یان بنکەی سەربازییان نییە بەشێکی زۆر کەم لە بنکەی «عەینولئەسەد» نەبێ کە ئەویش لە ئێستادا لەژێر فەرمانی سوپای عێراق دا بەڕێوە دەچێت و ھەروەھا بنکەی «حەریر» کە بەشی ھەرە زۆری لەژێر کۆنترۆڵی ھێزی پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستانە.
342/