به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «نەعیم عەبودی» نوێنەری ھاوپەیمانیی فەتح لە پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە لە لێدوانێکدا وتی: ھەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانی داھاتووە بەندە بە دوو پێوەرەوە، ژمارەی کورسی و جۆری ھاوپەیمانی.
عەبودی وتیشی: ئەگەر کورسیی پێویستمان لە سای ھاوپەیمانی لەگەڵ ھێندێک لە فراکسیۆنە ھاوتەریبەکان دەست کەوێت، لە ھاوپەیمانییەکەدا زۆرینە دەبین و ئەوسا بە ئاشکرا پاڵێوراوی خۆمان بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران دەناسێنین ھەتا ھەرکەس پێی خۆشە ڕەزامەندی یان نەیارەتیی خۆی دەرببڕێت.
ئەم نوێنەرە عێراقییە لە بارەی پاڵێوڕاوە شیمانەییەکەی ھاوپەیمانیی فەتح بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانیش وتی: ھاوپەیمانیی فەتح پیاوی سیاسی و ھەڵکەوتەی زۆری تیادایە لە سەرەوەی ھەموویانەوە «ھادی عامری»و ئەم بابەتە بۆ پێکھێنانی فراکسیۆنی گەورەتر لەگەڵ فراکسیۆنەکانی دیکەدا باسی دەکرێت.
342/