به پیی هه وال ده ریی ئال‌و به یت(ع) ـ ابنا ـ بە پێی ڕاپۆرتی نووسینگەی نوێنەرایەتیی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران لە بەغدا، «مسته‌فا کازمی» سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له نەریتی یادکردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ک شه‌هیدی ده‌زگای دژه تیرۆردا رایگه‌یاند: چاوه‌کانمان لێک نانێین تا نه‌هێشتنی دوایین تیرۆریست له عێراقدا.
«مسته‌فا کازمی» له وتارێکدا له میانه‌ی نەریتی یادکردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ک شه‌هیدی ده‌زگای دژه تیرۆری عێراق رایگه‌یاند: ئێمه ڕێز بۆ شه‌هیده قاره‌مانه‌کانی شه‌ڕی تیرۆر داده‌نێین و شانازیی به هه‌موو شه‌هیده قاره‌مانه‌کان ده‌که‌ین که فیداکارییه‌کانی ئه‌وان لێره‌دا کۆتایی نایه‌ت.
وتیشی: شه‌هیده‌کانمان شانازیی عێراقن و له‌م شوێنه‌شه‌وه له‌به‌رده‌م ناوه‌کانیان به‌ڵێن ده‌ده‌ین که خوێنی قوربانیه‌کانمان به‌فیڕۆ نادرێت و خێزان و منداڵه‌کانیان له‌ناو کۆمهڵگهکهماندان رێزلێگیراو ده‌بن، چاوه‌کانیشمان لێک نانێین تا نه‌هێشتنی دوایین تیرۆریست له‌عێراقدا.
342/