به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لە پەیامەکەی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بۆ «سەیید حەسەن نەسروڵڵا» ھاتووە: کۆچی دوایی زانای خەباتکار خوالێخۆشبوو حوججەتولئیسلام وەلموسلمین «شێخ عەبدولئەمیر قەبلان_ رحمةاللهعلیه » لە بنەماڵەی بەڕێزی و پێکھاتەی بایەخمەندی ئەنجومەنی باڵاو تەواوی ھۆگرانی و یارانی ئەو خوالێخۆشبووە و تەواوی شێعەکانی لوبنان سەرەخۆشی دەکەم.
ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ڕوو لە «سەیید حەسەن نەسروڵڵا» وتیشی: بەڕێزی ھاوڕێیەکی بایەخمەندو ئەمەگدار بوون بۆ ڕەوتی خۆڕاگری و بە تایبەت ئێوەو تەمەنی پڕ پیتی خۆی لە خزمەتی ئامانجە باڵاکان لە لوبنان دایەسەر. کۆچی دوایی ئەو بەڕێزە جێگای داخە. لە خوداوەندی مەزن داوای ڕەحمەتی و لێخۆشبوونی بۆ دەکەم.
342/