٦ ئەیلوول ٢٠٢١ - ٠٧:٥٥
سه‌رۆکی په‌رله‌مانی ئەردەن گه‌یشته‌ هه‌رێمی کوردستان

عه‌بدولمونعم عه‌ودات، سه‌رۆکی په‌رله‌مانی ئوردن به‌ یاوه‌ری شاندێک باڵای په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌ی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ به‌سه‌ردانێک گه‌یشته‌ هه‌رێمی کوردستان و له‌لایه‌ن رێواز فایه‌ق سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستانه‌وه‌ پێشوازی لێکرا.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌، عه‌بدولمونعم عه‌ودات به‌سه‌رۆکایه‌تی شاندێکی باڵای په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌ی، به‌سه‌ردانێک گه‌یشته‌ هه‌رێمی کوردستان له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر له‌لایه‌ن رێواز فایه‌قه‌وه‌ پێشوازی لێکرا، بڕیاریشه‌ سه‌ردانی په‌رله‌مان بکات و له‌گه‌ڵ سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆکی فراکسیۆنه‌کان کۆببێته‌وه‌.

هه‌ر له‌سه‌ردانه‌که‌یدا، سه‌رۆکی په‌رله‌مانی ئوردن له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و به‌شێک له‌ به‌رپرسانی دیکه‌ی هه‌رێم کۆده‌بێته‌وه‌، به‌پێی زانیاریه‌کانیش، ئامانجی سه‌ره‌کی سه‌ردانه‌که‌ی گفتوگۆکردن ده‌بێت له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و ئوردن و زیاترکردنی هه‌ماهه‌نگیه‌کانی نێوانیان.

عه‌بدولمونعم عه‌ودات، سه‌رۆکی په‌رله‌مانی ئوردن دوێنێ شه‌ممه‌ به‌سه‌ردانێکی فه‌رمی گه‌یشته‌ به‌غدا و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق کۆبوه‌وه‌ و راشیگه‌یاند که‌ به‌نیازه‌ سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستان بکات.

342/