به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای بەغداد بە ئاژانسە عێراقییەکانی راگەیاند" لە سنووری پارێزگای دیوانیە و لەسەر رێگای خێرای بابل بۆ بەغداد، بۆمبێکی چێندراو بە کاروانێکی لۆجیستی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش تەقیەوە".
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، تەقینەوەکە نەبووەتە هۆی زیانی گیانی، بەڵام بووە هۆی زیانێکی زۆری ماددی و ئۆتۆمبێلەکانیان زیانییان بەرکەوتووە، هاوکات لە دوای رووداوەکەش هێزێکی زۆری ئەمنی گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کردووە.
تاقمی ناسراو بە ئەسحابی کەھف بەرپرسایەتی پەلامار لە دیوانیەی گرتووەتە ئەستۆ بەڵام لەسەر پەلاماری دوھەم وردەکاری دەرنەکەوتووە .
342/