به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی عێراق دوێنێ چوارشەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: ھێزەکانی لەشکری ٨٨ی ئەم ڕێکخراوەیە ھێرشی تیرۆریستیی ناوچەی «ئەلفەتحەی باکووری» لە ناوچجەی «ئەلعیلم»یان پوچەڵ کردووەتەوە.
لەم بەیاننامەیەدا بە بێ ئامژە کردن بەوەی کە ئایا ھێزەکانی حەشدی شەعبی بۆخۆیان ھیچ زیانێکیان لەم ئۆپراسیۆنەدا بەرکەوتووە یان نا، باسی ئەوە کراوەکە کۆمەڵێک لە ئەندامانی داعش لەنێو براون.
کۆتایی ساڵی ٢٠١٧ پاکتاوکرانی عێراق لە داعش ڕاگەیەندرا، بەڵام بەرماوەکانی ئەم تاقمە تیرۆریستە لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی عێراق ھەر ماون.
سوپای عێراق و حەشدی شەعبی بە ئۆپراسیۆنی جۆربەجۆر ھەوڵ دەدەن ئەم وڵاتە بە تەواوی لە بوونی بەرماوەکانی داعش پاک کەنەوە.
342/