به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممەبەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە «ئیمانوێل مەکرۆن»ی سەرۆک کۆماری فەڕەنسا بە فڕۆکەیەکی تایبەت لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداوە گەیشتە هەولێرو لە لایەن «نێچیرڤان بارزانی» سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، «مستەفا سەید قادر» و «جەعفەر شێخ مستەفا» جێگرانی سەرۆکی هەرێم، «قوباد تاڵەبانی» جێگری سەرۆک وەزیران، کونسوڵی فەڕەنسا لە هەولێر، پارێزگاری هەولێر و بەشێک لە وەزیرەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لێ کرا.
«نێچیرڤان بارزانی» سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی سەردانەکەی «مەکرۆن» رایگەیانودووە: خۆشحاڵم که له ههولێر پێشوازیم له هاوڕێم و سەرۆکی فەڕەنسا کردو لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ کوردستان، گفتوگۆ دهربارهی پهیوهندیی دووقۆڵی و ههڵبژاردنهکانی عێراق و بابهتی دیکهی جێی بایهخی هاوبهشمان دەکەین.
بارزانی ههروهها سوپاسی بهردهوامیی پشتگیریی فڕهنسا بۆ عێراق و ههرێمی کوردستانی کرد.
«ئیمانوێل مەکرۆن» بەرەبەیانی دوێنێ بۆ بەشداری کردن لە لوتکەی بەغدا بۆ هاریکاری و هاوبەشی گەیشتە بەغدای پایتەخت و لەلایەن «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە پێشوازیی لێکرا و پاشان لەگەڵ «بەرهەم ساڵح » سەرۆک کۆماری عێراق کۆبووەوە.
342/