٢٨ ئاب ٢٠٢١ - ٠٤:٣٣
تالیبان تەقینەوەکانی کابۆلی ئیدانە کرد

وتەبێژی تاقمی تالیبان، تەقینەوە تیرۆریستییەکانی نزیک فڕگەی کابۆلی پێتەختی ئەفغانستانی ئیدانە کرد.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «زەبیحوڵڵا موجاھید» لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە تەقینەوە تیرۆریستییەکەی ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە، لە نزیکی فڕگەی کابۆلی پێتەختی ئەفغانستان، وتی: تاقمی تالیبان لە بارەی ھێرشی شیمانەیی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر فڕگەی کابۆل ھێندێک زانیاریی خستبووە بەر دەستی ئەمریکییەکان و وشداری دابوونێ.

وتەبێژی تاقمی تالیبان وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە ئاسایشتی فڕگەی کابۆل لە ئەستۆی لەشکریانی ئەمریکی بووە، وتیشی: تالیبان پەرۆشی ئاسایشت و پاراستنی جەماوەری ئەفغانستانەو لە ئاراستەی ڕاگرتنی ھێرشە تیرۆریستییەکان ھەوڵ دەدات.

«زەبیحوڵڵا موجاھید» وتیشی: تالیبان لە ھەمبەر کۆمەڵگای جیھانی ئەرکمەندەو ماوەی ئەوە نادات تیرۆریستان ئەفغانستان وەکو بنکەیەک بۆ ڕاپەڕاندنی پیلان و ھێرشەکانیان بەکار بێنن.

لە ئێستادا تاقمی داعش بەرپرسایەتیی تەقینەوەکانی ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممەی کابۆلی گرتووەتە ئەستۆ.

342/