به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە تەقینەوەیەک لەناو پاسێکی سەربازی سوپای سوریادا لە دیمەشقی پایتەختی ئەم وڵاتە رووی دا و بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان تەقینەوەکە کوژراو و برینداری لێکەوتوەتەوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە تەقینەوەکە لە ناوچەی «مەساکن ئەلحەرەسی» لە رۆژئاوای دیمەشق ڕووی داوەو وەک باسی دەکرێت پاسێکی سەربازی سوپای سوریا بەئامانج گیراوەو ئەو ڕووداوەش کوژراو و برینداری لێ کەوتووەتەوە.
لەئێستادا هێزە ئەمنییەکان لەبارەی تەقینەوەکە دەستیان بەلێکۆڵینەوە کردووە و گریمانەی ئەوە دەکەن تەقینەوەکە لەرێگەی بۆمبای چێنراوەوە ئەنجام درابێت.
342/