١ ئاب ٢٠٢١ - ١٧:٢٩
فواد حسێن: بەرهەم ساڵح لە ڕۆژانی داهاتوودا سەردانی تاران دەکات

وەزیری دەرەوەی عێراق، جەختی کرد کە عێراق گفتوگۆگەلێکی ڕوونی لەگەڵ ئێران هەیە و بە گۆڕانکاری سیاسی لە ئێران دانوستانی نوێ لە نێوان دوو وڵاتەکە ئەنجام دەدرێت.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە دیمانە لەگەڵ کەناڵی ئەلعەرەبییە جەختی کرد کە حکومەتی عێراق ئامادەی گفتوگۆ لەگەڵ هەموو لایەن و گرووپە ناوخۆیی و دەرەکییەکان بۆ گەییشتن بە ڕێککەوتن سەبارەت بە پرسی جۆراوجۆرە و گوتیشی درێژەی ئەم دۆخەی ئێستا کە لەلایەکەوە حکومەت بێت و لەلایەکی ترەوە گرووپ و هێزەکانی دەرەوەی حکومەت بۆ خۆیان کار بکەن کێشە و پرسەکان دەگاتە قۆناغێکی مەترسیدار.

ناوبراو سەبارەت بە ڕۆڵی هێزە بیانییەکان لە ئەم نێوانەدا وتی کە بەغدا لەگەڵ هێزە بیانییەکانیش گفتوگۆیەکی ڕاشکاوانەی هەیە و لەگەڵیان سەبارەت بە مەترسییەکانی ئەم دۆخە قسە دەکات.

گوتیشی لە چەند ڕۆژی داهاتوودا شاندێک بە سەرۆکایەتی بەرهەم ساڵح سەردانی تاران دەکات و جەختی کرد کە لەو سەفەرەدا پرسی نێوان دوو لایەن تاووتوێ دەکرێت.

فواد حسێن سەبارەت بە سەفەری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ تاران دوای گۆڕینی سەرۆک کۆماری ئێرانیش وتی : هێشتا کاتی ئەو سەفەرە دیاری نەکراوە و سەرۆک وەزیرانی عێراق بانگهێشت کراوە و ئەو دوای پێکهێنانی کابینەی نوێ لە ئێران ئەو سەفەرە ئەنجام دەدات.

342/