٣٠ تەمووز ٢٠٢١ - ١٤:٢٤
١٢ کوژراوو بریندار دوابەدوای ڕوودانی ئاگرکەوتنەوە لە شارۆچکەی پیشەسازیی «حەڵەب»ی سووریا

لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوە لە کارگەیەکی ڕەنگ چێکردن لە «حەڵەب» ١٢ کەس کوژران و بریندار بوون.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ئەم ئاگرکەوتنەوەیە لە کارگەیەکی ڕەنگ چێکردن لە ناوچەی پیشەسازیی «شێخ نەججاڕ» لە شاری«حەڵەب» لە باکووری سووریا ڕووی داو لە ئەنجام دا ٥ کوژراوو ٧ برینداری لێ کەوتەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ھەڵمەتی کوژاندنەوەی ئاگرەکە لەم کارگەیەدا ھەروا بەردەوامە.

بە پێی ڕاپۆرتە سەربازیەکانی سوپای سووریاو ڕووسیا، تیرۆریستانی تەکفیری لە ناوچەکانی گردوپەڕی حەڵەب لە جم و جوڵ دان و ھەگەری ئەوەی کە لە ئاگرکەوتنەوەکە ی ئەم کارگە گرینگەدا ڕۆڵیان ھەبوو بێت زۆرە.

تیرۆریستان بەرلەمەش وەھا کارگەلێکیان لە شاری «حەڵەب»دا ئەنجام داوە.

342/