به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «وادیم کولیت» یاریدەری ناوەندی ڕووسیی «ئاشتیی لایەنە تێکھەڵچووەکان لە سووریا» بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند: تیرۆریستان بە موشەکی ڕیموت دار گەڵابەیەکی سوپای سووریایان لە بەشی باکووریی پارێزگای «حەڵەب» کردە ئامانج کە دوابەدوای ئەوە چەکدارێکی سووری کوژراو سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
«کولیت» وتیشی: میلیشیاکان و تاقمە چەکدارە نایاساییەکان لە باکووری پارێزگای حەڵەب و لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی ھێزە چەکدارەکانی تورکیا خەریکی جم و جوڵن.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە لە ماوەی یەک ڕۆژی ڕابردوو لە ناوچەی کەم ئاڵۆزی لە حەڵەبیش ٢٩ ھێرشی سەر تاقمی تیرۆریستی بەرەی نوسرەش تۆمار کراوە.
342/