٢٥ تەمووز ٢٠٢١ - ١٨:٢٤
کۆرۆنا 1.5 ملیۆن منداڵی لە جیهان دا بێ سەرپەرشت کردووە

ئەنجامی خوێندنەوە نوێیەکان نیشانی دەدات کە 1.5 ملیۆن منداڵ لە جیهان دایک و باوک، باوەگەورە و دایەگەورە یان سەرپەرشتی خۆیان بە هۆی کۆڤێدەوە لەدەست داوە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سۆزان هیلیس، سەرپەرشتی گرووپی لێکۆڵینەوە لە ناوەندی کۆنترۆڵ و پێشگیری لە نەخۆشییەکانی ئەمریکا، لە ئەو بارەوە دەڵێت: لە هەر دوو مەرگی کۆرۆنایی لە سەرتاسەری جیهان، منداڵێک باوک یان دایک یان سەرپەرشتی خۆی لەدەست داوە. تا 30 ی ئاپی 2021، 1.5 ملیۆن منداڵ تووشی ئەو پاشهاتە دڵتەزێنە هاتووە و ئەو ژمارەیە بە پێشکەوتنی پەتاکە بەرز دەبێتەوە.

بە پێی ئەم لێکۆڵینەوە، ئەو منداڵانەی کە دایک و باوک یان سەرپەرشتی خۆیان لەدەست داوە کەوتوونەتە ژێر کاریگەرییە کورت خایەن و درێژخایەنەکانی ئەو نەخۆشییە لەسەر تەندروستی و ئاسایش لەوانە بەرز بوونەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی، ئازادی جەستەیی، توندوتیژی ڕەگەزی و دووگیانی لە تەمەنی تازەلاوی.

لێکۆڵەران دەڵێن: ئێمە دەبێ دایک و باوک و سەرپەرشتی منداڵان خێرا ڤاکسینە بکەینەوە، چونکوو هەر 12 چرکە منداڵێک سەرپەرشتی خۆی بە بۆنەی کۆڤێدەوە لەدەست دەدات.

342/