به پیی هه وال ده ریی ئال‌و به یت(ع) ـ ابنا ـ ئاسۆ حه‌وێزی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم، به خه‌ندان-ی راگه‌یاند، ژماره‌ی توشبوانی کۆرۆنا به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو روی له‌زیادبون کردوه و ئاماری مه‌ترسیدار هه‌یه، به‌جۆرێک ته‌نها له‌ماوه‌ی 24 کاتژمێری رابردودا، 2200 (دو هه‌زار و دوسه‌د) توشبوو تۆمارکراون که ئه‌مه‌ش له‌سه‌ره‌تای بڵاوبونه‌وه‌ی کۆرۆناوه، زۆرترین رێژه‌یه له هه‌رێمی کوردستان تۆمارکرابێت.
وتیشی، " ئه‌گه‌ر رێژه‌ی توشبوون به‌کۆرۆنا به‌شێوه‌ی ئێستا به‌رده‌وام بێت، ئه‌و فشاره زۆره‌ش له‌سه‌ر که‌رتی ته‌ندروستی هه‌بێت، ئه‌گه‌ری هه‌یه له داهاتوودا نه‌توانین چیتر توشبوانی کۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌کان وه‌ربگرین".
ئه‌وه‌شی ئاشکراکرد، ئێستا 156 (سه‌د و په‌نجاو شه‌ش) توشبووی کۆرۆنا دۆخی ته‌ندروستیان ناجێگیره، جگه له‌و که‌سانه‌ی له‌ژێر ئۆکسجیندان، بۆیه پێویسته هاوڵاتیان پابه‌ندی رێکار و رێنماییه خۆپارێزیه‌کان بن و سه‌ردانی ناوه‌نده‌کانی ته‌ندروستی بکه‌ن به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ڤاکسین.وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی باسی له‌وه‌شکرد، رۆژی سێشه‌ممه‌ی لیژنه‌ی باڵای روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی کۆرۆنا ئه‌نجامده‌درێت و پێشنیاز و رێکاره‌کان بۆ خۆپارێزی و به‌رگرتن له زیاتر بڵابونه‌وه‌ی کۆرۆنا ده‌خرێنه‌ڕوو.
342/