به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ شارەوانیی شاری «ڤایمەر»ی ئەڵمانیا لەراگەیەندراوێکدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە، کۆمەڵەی داکۆکیکردن لە مافی ئەو نەتەوانەی لەژێر هەڕەشەدان خەڵاتی ئەمساڵی داکۆکیکردن لەمافەکانی مرۆڤی بەخشیوە بە «سەلاحەدین دەمیرتاش» هاوسەرۆکی پێشوتری پارتی دیموکراتی گەلان «هەدەپە»، چونکە ناوبراو هەموو هەوڵ و تێکۆشانێکی خۆی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کوردانی تورکیا بەرێگەی ئاشتی بەکار ھێناوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، «دەمیرتاش» داکۆکی لە دیموکراسیی، ئازادی، مافەکانی کورد، ئاشوری، ئەرمەنییەکانی تورکیا کردوەو داوای خوێندن بەزمانی دایکی کردوە.
بەسەرنجدانی ئەوەی کە لەئێستادا هاوسەرۆکی پێشوتری پارتی دیموکراتی گەلان «هەدەپە» لەزینداندایە، شارەوانیی «ڤایمەر» داوا دەکات کەسێک بەنوێنەرایەتیی لە لایەن «سەلاحەدین دەمیرتاش»ەوە خەڵاتەکە وەربگرێت.
لەمانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦وە «فیگەن یوکسەکداغ»و «سەڵاحەدین دەمیرتاش»و ژمارهیهک پەرلەمانتاری دیکەی پارتی دیموکراتی گەلان«ههدهپه» دهستگیرکران و ھەتائێستاش له زینداندان.
342/