٢٢ تەمووز ٢٠٢١ - ١٤:١٦
ئیدانەکرانی تەقینەوە تیرۆریستییەکەی بەغدا لە لایەن تورکیاوە

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی تورکیا، تەقینەوەی تیرۆریستی لە شارۆچکەی «سەدر»ی بەغدای پێتەختی عێراقی ئیدانە کرد.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ وەزارەتی کاروباری دەرەوەی تورکیا ڕۆژی چوارشەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: ئامانجی تەقینەوە تیرۆریستییەکەی شاری «سەدر»ی بەغدا، تێکدانی سەقام و ئاشتیی عێراق بووە.

تورکیا لەم بەیاننامەیەدا ھەروەھا ئامادەیی خۆی بۆ داکۆکی لە عێراق و شەڕی دژی تیرۆریزم ڕاگەیاند.

شەوی سێ شەممە لە ئەنجامی تەقینەوەیەکی تیرۆریستی لە شارۆچکەی سەدری بەغدا ٣٥ کەس کوژران و دەیان کەسیش بریندار بوون.

تاقمی تیرۆریستیی داعش بەرپرسایەتیی ئەم تەقینەوەیەی بە ئەستۆ گرتووە.

342/