به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ کۆمەڵێک لە کرێکارانی وەرزیی بەڕەگەز کورد کە بۆ ئیش و کاری ڕۆژانە لە کەرتی کشت و کاڵی گوندەکانی گردوپەڕی ماردین و ئامەد سەردانی پارێزگای «ئەفیون قەرەحەسار»یان کرد بوو، کەوتنە بەر ھێرشی ڕەگەزپەرستانەی دەستەیەک لە ھێزەکانی ئاسایشتی تورکیا.
لەم ھێرش و پەلامارەدا نزیکەی ٥٠ کەس بریندار بوون.
ماوەیەک بەرلەمەش ھێزەکانی ئاسایشتی تورکیا بە بیانووی خەباتی دژی ماددە ھۆشبەرەکان بەشگەلێکی زۆری زەوی و زارو کێڵگەکانی ناوچە کوڕدنشینەکانی تورکیایان کاول کردو زۆرێک لە لاوانی کوردی دانیشتووی ئەم ناوچانەیان گرت.
342/