٢٢ تەمووز ٢٠٢١ - ١٤:١١
ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی: بە گرفتەکانی خوزستان ڕابگەن

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی داوای ڕاگەییشتنی بەرپرسانی کرد بە گرفتەکانی خەڵکی خوزستانی باشووری ئێران.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بە پێی ڕاپۆرتی نووسینگەی پاراستن و بڵاو کردنەوەی بەرھەمەکانی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی جەختی کرد: بەرپرسان لە سەریانە بە گرفتەکانی خوزستان ڕابگەن و ئەگەر کەسێک بیری لای خەڵکەوە بێت، ناتوانێ لە ھەمبەر ئەو گرفتانەی خوزستان ئاسودەو خەمسارد بێت و دیارە ئەمەش ئەرکی ھەرەقەتی ، دەستبەجێ و ھەمیشەیی حکومەتەکانە کە بیریان لای خەڵک بێت.

وشکەساڵی و گەرمای لە ڕادەبەدەری ئەمساڵ، پارێزگای خوزستانی باشووری ڕۆژئاوای ئێرانی توشی کۆمەڵێک گرفتی قورس لەوانە کەم ئاوی کردوە. ھاوکات لە ئەنجامی ھەوڵی تەواوی دامەزراوە دەوڵەتی و جەماوەرییەکان و کردنەوەی دەرچەکانی بەنداوی کارون، گرفتی کەم ئاوی خەریکی چارەسەر بوونە.

342/