به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سەرچاوە خۆجێییەکان وایان بڵاو کردووەتەوە کە، تیرۆریستەکانی ھاوپەیمانی تورکیا جاددەی نێونەتەوەیی «ئێم_٤» لە باکووری ڕەققەیان داوەتە بەر ھاوەن.
جاددەی نێونەتەوەیی باکووری سووریا ناسراو بە «ئێم_٤» پارێزگاکانی حەسەکە، ڕەققە، حەڵەب و لازقیە لە گوێئاوەکانی دەریای ناوەڕاست پێکەوە گرێ دەدلت.
لەم ھێرشەدا ژمارەیەک ترۆمبیلی تێپەڕ کرانە ئامانج کە لە ئەنجام دا کەسێکی سڤیل کوژراو سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
تورکیاو تیرۆریستانی ھاوپەیمانی ئەم وڵاتە لە سەرەتای بەزاندنی سنوورەکانی سووریا بە شێوەی بەردەوام ناوچەو گوندەکانی گردوپەڕی شوێنە داگیرکراوەکانیان داوەتە بەر ھێرش و پەلامار.
342/