به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی ھەواڵدەریی فارس، دوای بڵاو بوونەوەی ڕاپۆرتگەلی زۆر لە بارەی یارمەتی وەرگرتنی ھاوپەیمانی سەعودی لە چەکدارانی تاقمی تیرۆریستی قاعیدە لە شەڕی یەمەن، ئەم تاقمۆکەیە بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک دانی نا بە ھاوڕەوتییەدا.
قاعیدە لە بەیاننامەکەی دا ڕایگەیاندووە: لە شەڕی «سومەعە» و «زەھرا» لە پارێزگای «بەیزا»ی ناوەندی یەمەن شان بە شانی ھێزەکانی ھاوپەیمانی سەعودی شەڕی کردووە.
لەم دواییەدا سوپای یەمەن توانی لە ھەڵمەتێکدا دژی ھاوپەیمانیی سەعودی لە پارێزگای «بەیزا»ی ناوەندی یەمەن، بەشگەلێکی گرینگی ئەم ناوچەیە بستێنێتەوە.
342/