به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «نێد پرایس» وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا، ڕۆژی سێ شەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ پەیامنێران لەکاردانەوە بەرامبەر بە ھەواڵە بڵاوکراوەکان لە پەیوەندی لەگەڵ ڕاپۆرتی تازەی ناوەندی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی سەبارەت بە چالاکییە ناڤۆکییەکانی ئێران بانگەشەی کرد: ئەمە جێگای نیگەرانییە کە ئێران وای پێ باشترە کە ڕانەپەڕاندنی بەڵێنەکانی توندتر کاتەوە.
وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا ھەروەھا وتیشی: ئێمە لە سەر ڕێگای دیپلۆماسی بەردەوام دەبین چونکو لەو باوەڕەداین کە باشترین و کاریگەرترین ڕێگایە.
ھەر لەم کاتەدا ترۆئیکای ئەورووپاش داگری وڵاتانی ف ەرەنساو ئاڵمانیاو بریتانیا لە بەیاننامەیەک دا لە بارەی بڕیاری تازەی ئێران بۆ چێکردنی ئۆرانیۆمی کانزایی لەسەدابیست پیتێندراو نیگەرانیی دەربڕیوە.
وەزیرانی دەرەوەی ئەم سێ وڵاتە ئەورووپییە لە بەیاننامەکەیاندا بە بێ ئاماژە کردن بە پەیمان شکێنییەکانی خۆیان لە بارەی بەرجامەوە، ئێرانیان بە پێشێل کردنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی تۆمەتبار کردووە.
342/