٥ تەمووز ٢٠٢١ - ١٤:٠٥
ڤیزەی گەشتیاری بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەرناکرێت

سەرکونسوڵی ئێران لە سلێمانی ڕایگەیاند کە هێشتا دەرکرانی ڤیزەی گەشتیاری بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی سەفەر بۆ ئێران دەستی پێنەکردووە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ مەهدی شوشتەری سەرکونسوڵی ئێران لە سلێمانی، سەبارەت بە چوونی گەشتیارانی هەرێم بۆ ئێران و دەرکرانی ڤیزەی گەشتیاری بۆیان، وتی کە هێشتا دەرکرانی ڤیزەی گەشتیاری بۆ هاووڵاتیانی هەرێم، دەستی پێنەکردووە و ڤیزەی گەشتیاری ئێران، بۆ هاووڵاتیانی عێراق و هەرێم دەرناکرێت.

ناوبراو زیادی کرد کە هێشتا بەس بۆ کەسانێک کە مۆڵەتی تایبەت لەوانە خوێندکاری، بازرگانی، پزیشکی و بنەماڵەیی و لە ڕێگای ڕێکاری تایبەتەوە دەتوانن ڤیزەی چوون بۆ ئێران وەربگرن و سەفەری ئەو وڵاتە بکەن.

هەروەها ئاماژەی کرد کە چوونی گەشتیارانی ئێران بۆ هەرێمیش کە پێشتر قەدەغە کرابوو، ئێستا ئازاد بووە.

لە ڕاۆژانی ڕابردووشدا بەرپرسانی سنووری پەروێزخان ڕایانگەیاند کە هاتوچۆی گەشتیاران لە ئەو ڕێڕەوە سنوورییەوە کە پێشتر بەهۆی تەشەنە سەندنی کۆرۆناوە ڕاگیرابوو، دەستی پێکردووەتەوە.

342/