به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بە گێڕانەوە لە «یۆرۆنیوز»، «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا پێشتر لە مانگی مارس دا بڕیاری دەوڵەتەکەی بۆ کشانەوە لەم پەیمانە نێونەتەوەییە ڕاگەیاند بوو کە لە ئەنجام دا ڕەخنەی زۆری لە نێوخۆی وڵات و ھەروەھا لای ھاوپەیمانەکانی ڕۆژئاوایی ئانکارا ورووژاند.
ئەم کۆموانسیۆنە نێونەتەوەییە کە «کۆنوانسیۆنی ئەستەمۆڵ»یشی پێ دەگوترێت، لە ساڵی ٢٠١١دا لە لایەن وەزیرانی دەرەوەی ٤٧ وڵاتی ئەورووپی داگری تورکیاو یەکێتیی ئەورووپا لە ئەستەمۆڵ دا پەسەند کرا. ئامانج لە ئاژۆ کرانی ئەم پەیماننامەیە پێشگرتن بە ڕوودانی ھەموو جۆرە توندوتیژییەک دژی ئافرەتان و توندوتیژیی نێو بنەماڵە بوو.
تورکیا ھۆکاری کشانەوە لەم کۆنوانسیۆنەی بەرنگار بوونەوەی توندوتیژیی دژی ئافرەتانی بۆ ھەوڵدان لە ئاراستەی ڕاگرتن و پاراستنی بنەماڵەکان گەڕاندووەتەوە.
ھەڵسوڕاوانی بواری مافی ئافرەتان لەو باوەڕەدان کە ئەم کۆنوانسیۆنە قەت لە تورکیادا بە ڕێک و پێکی ڕەچاوو جێبەجێ نەکراوەو لە سەروبەندی واژۆکرانی بەڵگەنامەی کشانەوەکەش لە زۆرێک لە شارە گەورەکانی تورکیا خۆپیشاندانی ناڕەھایانەیان بەرپا کرد.
342/