به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ چەند کڵێسەی کاتولیک لە بریتیش کۆلۆمبیای کەنەدا ئاگردران .
ئەوە لە کاتێکدایە کە چەند رۆژ لەمەوبەر دوو کڵێسەی کاتولیکی دیکە ھەر لەم ویلایەتە توشی رووداوی ئەوتۆ ببوون .
پۆلیسی کەنەدا رایگەیاند : کڵێسەی دڵی پیرۆز و کڵێسەی سەنت گیرۆگری بە تەواویی سووتاون و پۆلیس ئاگرکەوتنەکانی بە گوماناوی زانیوە . بەپێی راپۆرتی سی بی سی ، ئەم ئاگرکەوتنانە رۆژی شەممە لە ناوچەکانی ھیندووەکان لە باشووری بریتیش کۆلۆمبیا و لە لایەن گروپە ھیندیەکان روویداوە .
ئەگر کەوتنەوە لە کڵێسەکان لە کاتێک دا روو ئەدات کە ژمارێک لە خەڵکانی بە رەچەڵەک کەنەدی بە ھۆی دۆزرانەوەی گۆڕە بە کۆمەڵەکانی منداڵانی رەسەنی کەنەدی لە فێرگە رۆژ و شەویەکان ، خوازیاری داوای لێبوردنی فەرمیی کڵێسەی کاتولیک لەمبارەوە بوونە .
342/