به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «عەبباس باقڕپوور ئەردەکانی» باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڤییەنا ئەمڕۆ پێنج شەممە لە توویتێکدا باسی پەیامی «ئلێکساندێر فاندێر بلێن» سەرۆک کۆماری نەمسا بۆ دکتۆر «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ھەڵبژاردەی ئێرانی کرد.
باڵوێزی ئێران لە ڤییەنا وتیشی: سەرۆک کۆماری نەمسا لە پەیامی فەرمیی خۆی دا بۆ «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» ھەڵبژێردرانی ئەو بەڕێزەی وەک سەرۆک کۆماری ئێران پیرۆزبای لێ کردو ئاواتی سە رکەوتنی بۆ خواست.
بە پێی نووسینی باڵوێزی ئێران لە ڤییەما،سەرۆک کۆماری نەمسا لە پەیامەکەی دا تیشکی خستووەتە سەر حەوت سەدە پەیوەندیی دۆستانەی نێوان دوو وڵات و لە سەر بەردەوام کرانی پەیوەندیی دوو قۆڵی و چەند قۆڵی لە ھەموو بوارەکاندا پێی داگرتووە.
342/