به پیی هه وال ده ریی ئال‌و به یت(ع) ـ ابنا ـ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆماری عێراق، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، په‌یامێکی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ئیبراهیم ره‌ئیسی کرد، به‌بۆنه‌ی سه‌رکه‌وتنی له ھه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ئێران و رایگه‌یاند، ئێمه له عێراق چاومان له‌وه‌یه په‌یوه‌ندییه‌کی باش و تۆکمه‌مان له‌گه‌ڵ گه‌ل و وڵاتی ئێران‌دا هه‌بێت که چه‌نده‌ها رایه‌ڵه‌ی شارستانی و رۆشنبیری و کۆمه‌ڵایه‌تی ره‌سه‌نی مێژویی به‌یه‌که‌وه‌مان ده‌به‌ستێته‌وه.
د. به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک کۆماری عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه پیرۆزبایی له ئیبراهیم ره‌ئیسی کرد به‌بۆنه‌ی سه‌رکه‌وتنی له هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ئێران و رایگه‌یاند، کۆماری ئیسلامی ئێران رۆڵێکی باڵای هه‌بووه له یارمه‌تیدانی عێراق له به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر و تیرۆرستان و ئه‌و لێکه‌وتانه‌ی هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی ناوچه‌که‌مان ده‌که‌ن.
342/