٢٠ حوزەیران ٢٠٢١ - ٠٥:٢٦
دوای هەڵبژێردرانی بە سەرۆک کۆماری نوێ ، سەرۆک کۆماری ئێستای ئێران سەردانی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی کرد

پاش ئەوەی ئەنجامی بەراییی هەڵبژاردنەکان ڕاگەیێندرا حەسەن ڕۆحانی سەردانی سەید ئیبراهیم ڕەئیسی کرد.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ دوای ئەوەی ڕاگەیێندرا کە سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری داهاتووی ئێرانە و ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن نیشانی دەدات کە باڵاترین دەنگی هێناوە، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران سەردانی نووسینگەی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی کرد.

لەم دیدارەدا ڕۆحانی وێڕای پیرۆزبایی لە سەید ئیبراهیم ڕەئیسی ، سەبارەت بە بەشداریی بەشکۆی خەڵک لە هەڵبژاردن دا  قسەی کرد.

شایانی باسە پڕۆسەی دەنگدانی خولی سێزدەهەمی سەرۆککۆماریی ئێران و خولی شەشەمی ئەنجومەنەکانی شار و گوندەکان سەرلەبەیانیی ڕۆژی هەینی 28ی جۆزەردان بەرامبەر بە 18ی حوزەیرانی 2021 دەستی پێکردبوو و چەند جار ماوەی دەنگدان درێژ کرایەوە و لە ئەنجامدا کاتژمێر 2ی دەمەوبەیانی شەمە کۆتایی هات و لە ئەنجامی بەراییدا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی بە جیاوازیی زۆرەوە وەک سەرۆککۆماری نوێی ئێران هەڵبژێردرا.

342/