١٧ حوزەیران ٢٠٢١ - ١٤:٢٥
نەوتی هەرێم ئەبێ لە کۆنترۆڵی حکومەتی شکست خواردووی هەرێم بێتە دەرەوە

چوار پەرلەمانتاری کوردی پەرلەمانی عێراق جەختیان کرد کە ڕێگاچارەی کێشە ئابوورییەکان و مووچەی فەرمانبەران، چوونە دەرەوەی نەوتی هەریم لە کۆنترۆڵی حکومەتی شکستخواردووی هەرێمە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ دوای ئەوەی کە کابینەی دەوڵەتی عێراق لە کۆبوونەوەیەکدا بڕیاری پێدانی 200 ملیار دیناری لە مانگێکدا بۆ دابینی بودجەی مووچەخۆران و فەرمانبەرانی دا، ئەحمەد حاجی ڕەشی، رێبوار کەریم، غالب محەمەد و سەرکەوت شەمسەدین پەرلەمانتاری کوردی پەرلەمانی ئێراق لە بەیاننامەیەکدا جەتیان کرد بە پێدانی ئەو بڕە پارە بە حکومەتی هەرێم، هیچ بیانوویەک بۆ بەردەوام بوونی کەم کردنەوەی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم نامێنێت.

ئەو پەرلەمانتارە کوردانە جەختیان کردووە کە پێدانی ئەو بڕە پارە لەلایەن بەغداوە، دەستکەوتێک بۆ دەوڵەتی هەرێم نایێتە ئەژمار، بەڵکوو چاک کردنەوەی سیاسەتی هەڵەی نەوتییە و ڕێگاچارەی کۆتایی و بنەڕەتی کێشە ئابوورییەکان و کێشەی پێدانی مووچەش ئەوەیە کە نەوتی هەرێم لە کۆنترۆڵی دەوڵەتی شکست خواردووی هەرێم بێتە دەرەوە و بکەوێتە دەستی هێزێکی ڕەوای خەڵکی.

342/