١٦ حوزەیران ٢٠٢١ - ١٤:٠٩
دەستدرێژی رژیمی زایۆنی بۆ غەززە/هێرشی ئاسمانی کرا

سەرچاوە فەلەستینیەکان بەیانی چوارشەمە لە هێرشی ئاسمانی بۆ غەززە هەواڵیان دا.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بە گوێرەی فەلەستین ئەلیەوم سەرچاوە هەواڵدەرییەکان لە هێرشی ئاسمانی رژیمی زایۆنی بۆ بنکەی بەرخۆدان لە غەززە هەواڵیان دا.

شەڕکەرە زایۆنیستەکان بەیانی چوارشەمە بنکەیەکی کەتیبەکانی قەسام لقی سەربازی بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسڵامی فەلەستین لە خان یونس لە باشووری غەزەیان کردە ئامانج.
سەرچاوەکان هەواڵیان داوە بنکەی فێرکاری قەسام سەرەتا لە رێگای فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە ناسێندراوە و پاشان لە لایەن شەڕکەرەکانی رژیمی زایۆنی هێرشی کراوەتە سەر.
ئەمە لە حاڵێک دایە کە سەرچاوە فەلەستینییەکان لە هێرشی رژیمی زایۆنی بۆ ناوچە جۆربەجۆرەکانی غەززە هەواڵیان داوە.
ئەمە یەکەمین هێرشی رژیمی زایۆنی بۆ سەر غەززە پاش ئاگربەس لە دوای شەڕی ۱۲ رۆژە بووە.

342/