١٦ حوزەیران ٢٠٢١ - ١٤:٠٨
کاردانەوەکانی عێراق بە دەستدرێژییەکانی تورکیا

وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق ئەمڕۆ باسی کردەوەکانی عێراق لە بەرانبەر دەستدرێژییەکانی تورکیای کرد.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بە گوێرەی ئەلمەعلوومە، یەحیا ڕەسووڵ وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق ئەمڕۆ باسی کردەوەکانی عێراق لە بەرانبەر دەستدرێژییەکانی تورکیای کرد.

ئەو وتیشی: یاسای بنەڕەتی عێراق داکۆکی دەکاتە سەر ڕێزنان لە حاکمیەتی هەموو وڵاتەکان و هەموو وڵاتەکانیش دەبێ ڕێز لە حاکمیەتی عێراق بگرن.

ناوبراو وتیشی: ئێمە نامانەوێ وڵاتەکەمان ببێتە بەستێنێک بۆ کردەوە تیرۆریستییەکان دژی وڵاتانی دراوسێ. تورکیا دەبێ ڕێز لە حاکمیەتی عێراق بگرێت.

ڕەسووڵ ڕوونی کردەوە: زۆربەی ناوچەکانی بەغدا کامێرایان هەیە و جووڵانەوەکانی تیرۆریستەکان شوێنگیری دەکەن.

342/