به پیی هه وال ده ریی ئال‌و به یت(ع) ـ ابنا ـ دوای هێرشه‌كه‌ی سه‌ر بنكه‌ی ئاسمانی به‌له‌دی سه‌ربازی له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، له‌ڕێگه‌ی دو موشه‌كه‌وه بنكه‌ی فیكتۆریا كه تایبه‌ته به هاوپه‌یمانان له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا كرایه ئامانج.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌غدا ، له‌ڕێگه‌ی دو موشه‌كی جۆری كاتیۆشاوه بنكه‌ی سه‌ربازی فیكتۆریا له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا كراوه‌ته ئامانج، زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه له‌ناو بنكه سه‌ربازیه‌كه لێدراوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه راشیگه‌یاند، زیانه‌كان نه‌زانراون و لێكۆڵینه‌وه له‌وباره‌یه‌وه ده‌ستیپێكردوه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه ئێواره‌ی دوێنێ 3 (سێ) موشه‌ك ئاراسته‌ی بنكه‌ی ئاسمانی به‌له‌د له‌پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین كران و له‌راگه‌یه‌ندراوێكیشدا راگه‌یاندنی سه‌ربازی عێراق رایگه‌یاند، كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی موشه‌كه‌كان هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وتوه‌ته‌وه.