به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ باڵوێزی «ئێستۆنی» لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند: ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشت ١٩٣ ئەندامی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکانیان ڕاسپاردووە کە لە ھەڵبژێردرانەوەی «گۆتریش» بۆ خولێکی پێنج ساڵەی دووھەم داکۆکی بکەن.
ئەم دیپلۆماتە ئیستۆنیاییە جەختی لەوەش کردەوە کە،کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ١٨ی ژوئەن لەوانەیە بۆ ئەم بابەتە کۆبوونەوە بکات.
ھەر لەم کاتەدا، «بلۆمبێرگ» ڕایگەیاندووە، داکۆکیی ئێستای ١٥ ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشت لە «گۆتریش» لە ڕاستی دا بڕیاری پەسەند کرانی دووبارەیە لەمەڕ ھەڵبژێردرانەوەی ناوبراو بۆ پۆستی سکرتاریەتی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان.
خولی پێنج ساڵەی سکرتاریەتی گشتیی «گۆتریش» ٣١ی دیسامبەر کۆتایی پێ دێت. ناوبراو لە یەکەمی ژانویەی ٢٠١٧ەوە لە لایەن ئەندامانی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان وەکو سکرتێری گشتیی ئەم ڕێکخراوەیە ھەڵبژێردرا.
342/