٧ حوزەیران ٢٠٢١ - ١٣:١٨
تیرۆری ئەفسەری باڵای دەزگای هەواڵدەریی عێراق لە بەغدا

سەرچاوە میدیاییەکان لە تیرۆر کرانی ئەفسەرێکی باڵای دەزگای هەواڵدەریی عێراق لە بەغدا هەواڵیان دا.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بە گوێرەی بەغداد ئەلیەوم، سەرچاوە عێراقییەکان لە ڕووداوێکی تیرۆریستی لە بەغدای پایتەختی عێراق و کوژرانی بەرپرسێکی سەربازی هەواڵیان دا.

بە پێی ڕاگەیندراوی سەرچاوە عێراقییەکان، ئەفسەرێکی باڵای دەزگای هەواڵدەریی عێراق تیرۆر کراوە. ئەوان داکۆکییان کردووە: کەسانێکی نەناسراو ئەمڕۆ دووشەمە ئەفسەرێکی باڵای عێراقییان لە ناوچەی بەلەدیات کرە ئامانج و کوشتیان.

ئەو کەسەی لە لایەن هێزە نەناسراوەکانەوە تیرۆر کراوە، سەرهەنگ نبراس ئەبووعەلی جێگری دایرەی چاودێری دەزگای هەواڵدەری عێراق بووە. تا ئێستا وردەکاری زیاتر بڵاو نەبۆتەوە.

342/