٤ حوزەیران ٢٠٢١ - ١٩:٢٥
گەمارۆی تاک لایەنە تاوان لە دژی مرۆڤایەتییە

نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا کردەوە یەک لایەنەکان وەکوو گەمارۆکانی، دژی ئاکار، دژی مرۆڤایەتی، نایاسایی و نموونەی ڕاستەقینەی تاوان دژی مرۆڤایەتی ناو برد.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ مەجید تەخت ڕەوانچی لە دانیشتنی مەجازی لێکدانەوەی ئاسەواری کردەوە یەک لایەنەکان لە سەر خەڵکی وڵاتانی مەبەست کە لە لایەن ئێران و ٩ وڵاتیترەوە بەڕێوە چوو، ئەم وتانەی دەربڕی.

ئەو وتیشی: کردەوە یەک لایەنەکان وەکوو گەمارۆکان دژی ئاکار، دژی مرۆڤایەتی، نایاساییە و ئەو وڵاتانە بە ئاشکرایی یاسا نێونەتەوەیی و مافە سەرەتاییەکانی مرۆڤ پێشێل دەکەن.

ڕاشیگەیاند: بە هۆی گەمارۆ یەک لایەنەکانی ئەمریکا، ئەو کەسانەی کە لە ژێر کاریگەری نەخۆشی و دۆخی دەرمانی دان زۆرترین زیانیان پێ گەیشتووە و ئاکامی ئەوەش زۆر بوونەوەی ڕێژەی گیان لە دەست دانی ژنان، منداڵان و خەڵکی بێ تاوانە.

ئەو وێڕای ئاماژە بەوەی کە گەمارۆکان زۆرترین کاریگەرییان لە سەر چینی هەژاری کۆمەڵگا بووە، وتی: گەمارۆکان بۆتە هۆی ئەوەی دابین کردنی دەرمان بۆ نەخۆشانی تایبەت وەکوو نەخۆشانی شێرپەنجە و ئەو کەسانەی کیمیا دەرمانی دەکەن، ئەستەم بێت.

تەخت رەوانچی لە کۆتاییشدا وتی: ئێمە لە بواری ئاکارییەوە ئەرکمان هەیە لە بەرانبەر گەمارۆکان ڕاوەستین و داوای هەڵوەشانەوەیان بکەین.