٣١ ئایار ٢٠٢١ - ١٣:١٨
زانایەکی ئاینیی لە تورکیا ھەرای نایەوە

وتاری زانایەکی ئایینی مزگەوتی ئەیاسۆفیە لە تورکیا لە دژی ئەتاتورک ، توڕەیی نەتەوە پەرستانی لێکەوتەوە .

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ رەخنە و گازندەی زانای ئایینی مزگەوتی ئەیاسۆفیە لە مستەفا ئەتاتورک بنیاتنەری کۆماری لائیکی تورکیا بە ھۆی گۆڕینی ئەم مزگەوتە بۆ مۆزەخانە ، کاردانەوەی نەتەوە پەرستانی لێکەوتەوە . 

 نەتەوەپەرستان لەوان بەھادور ئەردم جێگری سەرۆکی ئی پارتی ئەو زانا ئایینیەیان دایە بەر رەخنە . 

وتاربێژی مزگەوتەکە ، لە ڕێوڕەسمی تازەلاوانی حافزی قورئان کە نەوەی ئەردۆغان و کوڕی سەرۆکی پەرلەمانی تورکیاش لەوێ بوون ، بە ئاماژە بە گۆڕینی مزگەوتی ئەیاسۆفیە بۆ مۆزەخانە بە دەستی ئەتاتورکەوە ، گووتی : لەوان زاڵمتر و کافرتر کێیە ؟ 

رەجەب تەییب ئەردوغان سەرۆکی تورکیا کە خۆی لەم رێوڕەسمەدا لە مزگەوتی ئەیاسۆفیە ئامادە بوو ، لەبەر بێدەنگی لە بەرامبەر لێدوانەکانی ئەو زانا ئایینیە ، کەوتووەتە بەر رەخنە و گازندە .

342/