٣٠ ئایار ٢٠٢١ - ١٤:١٣
جیھادی ئیسلامیی فەلەستین : تیرۆری ڕێبەرانی خۆڕاگریی بە مووشەک بارانی تەلەڤیڤ وەڵام دەدەینەوە

ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین ڕایگەیاند: ئەگەر ئیسرائیل ڕوو بکاتە تیرۆری ڕێبەرانی خۆڕاگریی، تەلەڤیڤ مووشەک باران دەکەین.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بە گێڕانەوە لە قودسی عەرەبی، زیاد نەخالە ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین لە لێدوانێکدا لە شاری غەززە بە بۆنەی سەرکەوتنی ئەم دواییەی بەرخۆدان لە شەڕی 12 ڕۆژەی غەززە، جەختی کرد: هەر کات ئیسرائیل ڕوو بکاتە تیرۆری ڕێبەرانی بەرخۆدانی فەلەستین، تەلەڤیڤ دەدەینە بەر هێرشی مووشەکی.

نەخالە وتی کە جیهادی ئیسلامی درێژە دەداتە بەرخۆدان لە بەرانبەر ڕژێمی داگیرکەر و تا دەرکردنی داگیرکەران لەو خاکە، بە هیچ لەونێک دەست لە شەڕ هەڵناگرین.

ناوبراو وتیشی کە یەکگرتوویی نەتەوە و خۆڕاگریی فەلەستین گرینگترین ڕێگا بۆ وەرگرتنەوەی مافی گەلی فەلەستینە و مادامێک کە داگیرکرانی فەلەستین درێژەی هەبێت، ناوچەکە و جیهان ڕەنگی ئاشتی و سەقامگیری بەخۆوە نابینێت.

342/