به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «ھادی عامری» سەرۆکی ھاوپەیمانیی «فەتح»ی عێراق بەیاننامەیەکی لە پەیوەندی لەگەڵ قۆڵبەست کرانی «قاسم موسلیح» فەرماندەری ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی عێراق لە پارێزگای ئەنبار دەرکرد.
عامری لە بەیاننامەکەی دا جەختی کرد: بە ھەند نەگرتنی دەزگای دادی وڵات بەدوورە لە ڕەوتی یاسایی و بنەمایی و لە ڕاستی دا ھەنگاوێک بەرەو گەڕانەوە بۆ دیکتاتۆری دێتە ئەژمار کە ھیوادارین عێراق و خزمەتکردنی گەل خاڵی دەستپێک و بنەمای یەکگرتنی تەواوی کۆتلەکان بێت لە وڵات دا.
لە ڕۆژی چوارشەممەوە کە ھەواڵی قۆڵبەستکرانی «قاسم موسلیح» فەرماندەری حەشدی شەعبی لە ئەنباردا کە بە گوشاری ئەمریکا ئەنجامی گرت، بڵاو بووەتەوە، شەپۆلی ڕق و بێزاریی کۆتلە سیاسییەکان و ڕەوتی خۆڕاگری پەرەی سەندووە.
342/