به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ تورکیا ڕایگهیاندوه، پڕۆسەکە بەکتوپڕی ئەنجامدەدەن، سەرەتا ڕێگە بۆ هێرشەکە خۆشدەکەنو دواتر هێرشێکی کتوپڕی زەمینیو ئاسمانی دەستپێدەکەن.لهو ڕوهوه تەها عودە ئۆغڵۆ شارەزا لەکاروباری تورکیاو پەیوەندییە نیودەوڵەتییەکان باس لەو پڕۆسە سەربازیە چاوەڕوانکراوەی تورکیا دژ بەپارتی کرێکارانی کوردستان (پهکهکه) دەکاتو دەڵێت:"پڕۆسە سەربازییەکە چەند مانگێکە ئامادەسازیی بۆ دەکرێتو هەردوو حکومەتی عێراقو هەرێمی کوردستانیش لەو هێرشە چاوەڕوانکراوەدا هاریکاری تورکیا دەکەن".
ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیاش دوو ڕۆژ پێش ئێستا لەلێدوانێکیدا باسی لەو هێرشە سەربازییە کردووەو چاودێرە سەربازییەکانیش قسەکانی ئەردۆغان والێکدەدەنەوە کە مەبەستی هێرشکردنەسەر قەندیلە.
بەگوێرەی لێدوانەکانی ئەردۆغانو وەزیری بەرگری تورکیا خوڵوسی ئاکار، هێرشە سەربازییەکە تەواوکەری کردە سەربازییەکانی ئێستای سەر ناوچەکانی (ئاکرێ، زاخۆ، مەتین، ئاڤاشین، باسیان، کیستەو زاب)ە لەباکوری زاخۆو ڕۆژهەڵاتی هەولێر لهههرێمى کوردستان.
342/