به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لە نامەی زیاد نەخالەدا کە رۆژی شەممە بڵاوبووەوە ھاتووە : داکۆکی وپشتیوانی ھەمیشەیی و ئاشکرای بەڕێزتان لە ھەموو وارەکان ، گەورەترین و ھەڵکەوتەترین رۆڵی ھەبوو لە شەڕی سەیفولقودس و دەسکەوتەکانی ، خەباتکارانی خۆڕاگری سەرباری باڵادەستیی سەربازیی دوژمن ، بە ھەموو توانا و دەسەڵات و ئازایەتی لەم شەڕەدا پێیان نایە گۆڕەپان .
زیاد نەخالە جەختی کردەوە : لەم کاتە مێژوویەدا زۆر سپاسی جەنابت و برایانمان لە ھێزی قودس دەکەم کە ساڵانێکی دوور و درێژ شان بە شانی ئێمە بوون و ھەر توانایی و زانست و یارمەتیەکتان پێشکەشی ئێمە کردووە تا ئەوەی کە رۆژێکی ئاوا ئازیز و پڕ خێر بە دیاری بێنێ .
342/