٢٢ ئایار ٢٠٢١ - ١٩:٢٤
قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران رووی لە دابەزین ناوە

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 8005 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 187 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 78 هەزار و 381 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا دوو ملیۆن و 822 هەزار و 887 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا دوو ملیۆن و 319 هەزار و 746 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

342/