به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بە دەرکرانی فەرمانی ھەڵمەتی ناونووسی کردن بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتی لەلایەن«عەبدۆڕڕەزا ڕەحمانیی فەزڵی»وەزیری ناوخۆی ئێران،بەفەرمی ڕەوتی ناونوسی کردنی بەربژارانی سیانزەھەمین خولی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتی لەئێران لەئەمڕۆ سێ شەممە ٢١ی بانەمەڕی ساڵی١٤٠٠ ی کۆچیی ھەتاوی بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ دەستی پێکرا.
٥٩ ملوێن و ٣١٠ ھەزارو ٣٠٧ کەس خاوەنی مەرجی دەنگدانن کە لەم ژمارەیە ملوێنێک و ٣٩٢ ھەزارو ١٤٨ کەسیان بۆ یەکەمجار دەنگ دەدەن.
ھەڵبژاردنی ئەنجومەنە ئیسلامییەکانی گوندو ھۆزەکان ھاوڕێ لەگەڵ دووھەمین ھەڵبژاردنی نێواندەورەیی مەجلیسی خبرەکانی ڕابەری و شەشەمین خولی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنە ئیسلامییەکانی شارو دێ و سیانزەھەمین ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتی ٢٨ی جۆزەردانی ئەمساڵ لە سەرتاسەری ئێرانی ئیسلامی بەرپا دەکرێت.
342/