به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ وە زارەتی بەرەڤانیی نیشتیمانیی تورکیا لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: کاروانی پێداویستییەکانی سوپای تورکیا ڕۆژی ڕابردوو لە شەڕگەی «سپەر بەھار» لە پارێزگای «ئیدلەب»ی سووریا بە ڕۆکێت ھێرشی کرایە سەر کە لە ئەنجام دا سەربازێکی تورک کوژراو چواری دیکەش بریندار بوون.
سوپای تورکیا بە بیانووی خەباتی دژی تیرۆریستان، لە دووساڵ لەمەوبەرەوە ناوچەگەلێکی باکوورو باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریای داگیرکردووە و دەستەیەک لە لەشکریانی تورکیا ھەروا لەم ناوچانەدا ماونەتەوە.
دەست درێژکاریی سوپای تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا لەگەڵ ئیدانەکردنی خەڵک و دەوڵەتی سووریاو ھەروەھا کۆمەڵگای جیھانی دا بەرەوڕوو بووەتەوە.
342/