به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ فەخرەدین کوجا شەوی رابردوو رایگەیاند ، بە تۆمارکرانی 20 ھەزار و 107 حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تورکیا لە 24 کاتژمێری رابردوودا ، ژماری توشبووان بەم ڤایرۆسە لەم وڵاتەدا گشەتووەتە 4 میلیۆن و 998 ھەزار و 89 کەس .
وەزیری تەدروستیی تورکیا ژماری قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەم وڵاتەشی 42 ھەزار و 465 کەس راگەیاند کە ئەم رەقەمە بە بەراورد لە گەڵ ئاماری رۆژی پێنجشەمە ، 278 کەس زیادی کردووە .
ئەم رۆژانە تورکیا بە ھۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا ، لە دۆخێکی ناخۆشدایە .
فەخرەدین کوجا وەزیری تەندروستیی تورکیا لەم دواییانەدا بە ئاماژە بە ئاماری باڵای توشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا لەم وڵاتەدا گوتبووی تورکیا لە ناخۆشترین قۆناغی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنادایە .
342/