به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سەرچاوە عێراقییەکان ڕایانگەیاندووە، سوپای تورکیا ڕۆژی سێ شەممە ژمارەیەکی زۆری ھێزەکانی لە چیاکانی «جیستا» لە پارێزگای دھۆک بۆ داگیرکردنی ناوچە سەرسنوورییەکان جێگیر کردووە.
ھلوکات پێکدادانی توندوتۆڵی زۆر لە نێوان ھێزەکانی سوپای تورکیاو چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستانێپەکەکە» لە چیاکانی «جیستا» ڕووی داوە. فڕۆکەشەڕکەرەکانی تورکیاش مۆڵگەکانی «پەکەکە»یان بوردومان کردووە.
ڕۆژی یەکشەممەش خلوسی ئاکار وەزیری بەرەڤانیی تورکیا دوای بەسەر کردنەوەی سەرکردایەتیی ئۆپراسیۆنەکانی دژی «پەکەکە» لە ناوچەی «شەرناخ» سنووری بەزاندو چووە نێو خاکی ھەرێمی کوردستانەوەو سەردانی بنکەی سەربازی تازە دامەزراوی «بیلیچ تەپە»ی کرد.
342/