به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند: «خلوسی ئاکار» ھاوڕێ لەگەڵ «ژنراڵ یاشار گولێر» سەرکردەی ھێزی زەوینی و ژەنراڵ «ئومێد دوندار» سەرۆکی ئەرکانی ھاوبەش بۆ چاودێری کردن بە سەر ئۆپراسیۆنەکاندا سەردانی پارێزگای سەرسنووریی «شەرناخ»و ناوچەی «پێنس سیمسەک»یان کردووە.
«موحەممەد بەلداوی» نوێنەری فراکسیۆنی «سدیقون» لە پەرلەمانی عێراق لە چێکرانی بنکەی سەربازیی تورکیا لە باکووری عێراق لە سای بێ دەنگە لێکردنی دەوڵەتی بەغدا ڕەخنەی گرتووە.
ناوبراو لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاندووە: ئاگاداری نامەی لایەنی تورک بۆ دامەزراندنی بنکەی سەربازی لە باکووری عێراق ھەنگاوێکی ئانتریک کارانەو بە واتای ڕاگەیاندنی شەڕە.
342/